ڕوانگە-ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند:"دوای بانگەوازی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ، بڕیاری ئاگربەستی پارتەكەمان (پەكەكە) بە تەواوی لەلایەن هێزەكانمانەوە جێبەجێ دەكرێت. بەڵام سەرەڕای ئەمە، چالاكییە هەواڵگرییەكانی هێزەكانی سوپای تورك بەرەو ناوچەكانمان چڕتر بوونەتەوە، هێرشەكانی ئاسمانی و تۆپبارانەكان بەردەوام بوون، هەر چالاكییەكی هەواڵگری هێرشێكە. چونكە چالاكییەكە كە ئامادەكاری بۆ هێرش دەكات".

هەپەگە ڕونشیکردۆتەوە:" لەو كاتەوەی كە ئاگربەست ڕاگەیانراوە، سوپای تورك هەشت جار هێرش بە چەكی قەدەغەكراو، 93 جار هێرشی ئاسمانی و پێنج هەزار و 52 جار هێرشی بە چەكی قورس، تۆپ و هاوەن بۆ سەر ناوچەكانی پاراستنی مەدیا ئەنجام داوە.
"لە بەرامبەر ئەمەدا، لە كاتژمێر ٠7:20 خولەكی ئێوارەی 16ـی ئاداری 2025، لەلایەن یەكینەیەكی سەر بە هێزەكانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە جۆری ئاكینجی كە بە بەرزی لە ئاسمانی قەندیل دەفڕی و دەوڵەتی تورك پێی وابوو ناخرێتەخوارەوە، خرایە خوارەوە، ئەگەر ئەم هێرشانە بەردەوام بن، ئێمەش مافی خۆمانە بۆ مەبەستی بەرگریی ئەم جۆرە فڕۆكە هەواڵگرییانە بخەینە خوارەوە و ئەم ئەركە جێبەجێ دەكرێت."