ڕوانگە - پێشبینی دەکرێ سبەی پلەکانی گەرما نزمببنەوە و لەچەند ناوچەیەکیش باران ببارێت و لە ناوچە سنوورییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.
کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات، سبەی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا بارانبارین بەشێوەی نمەباران لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات.
ئەوەشی خستۆتەڕوو؛" کاریگەری شەپۆلەکە درێژدەبیتەوە بۆ ناوچە سنووریەکانی باکوور لەگەڵ کەمێک بەفربارین، لەکاتەکانی درەنگی شەودا نمەباران زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەندێکجار هەورەبروسکە و تاوەبارانیشی لەگەڵ دەبێت.
هاوکات بە گوێرەی کەشناسی، پلەکانی گەرمای سبەینێ دوو تا چوار پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.