ڕواگە-ئەمڕۆ سێشەممە، ١٨ی ئاداری ٢٠٢٥، لە پارێزگای کەرکووک، کەسێک هێرشی کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس و پۆلیسێکی کوشت.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ڕاگەیاندووە: " ئەمڕۆ بەیانی کەسێک هەوڵی دا بچێتە ناو بنکەی پۆلیسی قۆرییە لە ناوەندی پارێزگای کەرکووک، لە ئەفسەرانی پۆلیس و پاسەوانانی بەردەرگەی بنکەکەی داوە، کە نەیانهێشتووە بچێتەوە ژوورەوە."
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشكردووە : "ئەم کەسە تەقەی لە پاسەوانەکان کردووە و یەکێکیان بە سەختی بریندار کردووە، دواتر گیانی سپاردووە، بەڵام هێزەکانی پۆلیس توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن."
سەرچاوەكە ڕوونیشی کردەوە: "پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆی هێرشی ئەو کەسە بۆ سەر ئەو پۆلیسانە، کە پێدەچێت تووشی نەخۆشییەکی دەروونی بووبێت."