ڕوانگە - بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (18) ی رەمەزان سوپاس ئیسرائیل هێرشێکی لەناکاوی بۆسەر هێزەکانی حەماس ئەنجامدا و لە ئەنجامدا  ژمارەیەك گەورە بەرپرسی باڵای بزووتنەوەی حەماس کوژران.

بزوتنەوەی حەماس بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی هێرشە چڕەكانی سوپای داگیركەری ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە ژمارەیەك بەرپرسی بزوتنەوەكە شەهید بوونە لەوانە:

1. ئەبو عوبەیدە جەماسی ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس.

2. عیسام دەعالیس ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس.

3. لیوا مەحمود ئەبو تەفە بریكاری وەزارەتی ناوخۆی كەرتی غەززە.

4. عەمید بەهجەت ئەبو سوڵتان بەرپرسی ئاسایشی ناوەخۆی كەرتی غەززە.

5. ئەبو عومەر حەتە بریكاری وەزارەتی داد لە كەرتی غەززە.