ڕوانگە - بەرپرسێکی باڵای پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، دوای دانانی چەکیش بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین خۆمان ڕادەستی تورکیا بکەین و ئەگەر توركیا جەنگ هەڵبژێرێت یان  ئاشتی، پەكەكە بۆ هەردو ئەگەرەكە ئامادەیە.

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد،" هیچ یەكێك لە ئەندامەكانیان خۆیان رادەستی دەوڵەتی توركیا ناكەنەوە، بەڵكو  شەڕڤانەکانیان گیانفیدان ".

وتیشی،" پەكەكە ستراتیژیان پێشخستوە و تەکنیکمان هەیە کە دەتوانن لە ناو تەواوی شارەكانی تورکیادا چالاکی ئەنجام بدەن ".

موراد قەرەیلان ڕونیشیکردەوە،" تورکیا ناتوانێت بە درۆ سەرکەوتن بەدەست بهێنێت تا ئێستا سوپای تورکیا  نەیتوانیوە دەست بەسەر ئاوی زاپدا بگرێت ".