ڕوانگە - بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان ئاشکرای دەکات لە ئەمڕۆوە بایکۆت لە ناوەندەکانی خوێندن دەشکێت و دەوام دەستپێدەکاتەوە.
عەدنان حسێن، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛" لەپاش کۆبونەوەیەکی چڕوپڕ بەئامادەبونی ١٨٣ بەڕێوبەری قوتابخانە و خوێندنگا، لە کۆتاییدا بڕیاری دەوامکردنمان دا و لە ئەمڕۆوە دەست دەکەینەوە بە دەوامکردن.
وتیشی: زۆربەی ناوەندەکانی خوێندن پێشتر دەوامی پۆلی ٩ و ١٢ـیان کردوە، بەڵام پۆلە ناکۆتاییەکان مابون.
عەدنان حسێن بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان ڕونیشیکردەوە؛" لە ئەمڕۆوەهاوشێوەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین لەگەرمیان دەست بە دەوام دەکرێت.