ڕوانگە - پارێزگاری كەركوك ڕایدەگەیەنێت، رێگەنادەن بازرگانیی بەو زەوییانەوە بكرێت كە بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە شارەكەدا دیاریكراون.

ڕێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، ڕایگەیاند؛" هەندێك مافیای داگیركردنی زەوی پەیدابوون، دەیانەوێت لەسەر گیرفانی كەسانی هەژار و كەمدەرامەت خۆیان دەوڵەمەند بكەن و زەویی زیادەڕۆ بە هاووڵاتیان بفرۆشن، بەڵام ئێمە بە هەموو جۆرێک رێگریی لە مافیاكانی داگیركردنی زەویوزار دەكەین و بەرەنگاریان دەبینەوە و دەیاندەینە دادگا،

ڕێبوار تەها ئاماژەی بەوەشکرد؛"هاووڵاتیان ئاگاداردەكەینەوە كڕین و فرۆشتن بە زەویی زیادەڕۆوە نەكەن، چونكە رێیان پێنادرێت بیكەنە خانوو و دەڕوخێنرێن.