ڕوانگە- درەنگانێکی ئەمشەو پێنج شەممە ٢٠٢٥/٣/٢٠ لە گوندی گرێزەی سەر بە سەیدسادق کەسێک پينج ئەندامی خێزانەکەی کوشت  و دواتر خۆیشی کوشتوە.

بە پێی زانیاریەکان کەمێک پێش ئێستا کەسێک لە گوندی گرێزەی سەربەقەزای سەیدسادق پێنج ئەندامی خێزانەکەی کوشتوە و دواتریش خۆی کوشتوە.

هەربەگوێرەی زانیاریەکان بکوژەکە لە ئەوروپا گەڕاوەتەوە و بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە بە چەک پێنج کەسی لەئەندامانی خێزانەکەی کوشتوە و سەرجەم تەرمەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەیدسادق کراون.

بەگوێرەی زانیاریەکان کوژراوەکان پێکهاتوون لە سێ منداڵ و باوک و دایکیان کە ئەوانیش:سیما سالار
٫ بەشیر سالار ٫ نیهاد سالار ٫ سالار كە باوكیان بووە
لەگەڵ دایكیان