ڕوانگە - وتەبێژی پۆلیسی ڕایدەگەیەنێت؛" ڕووداوی قەتڵوعامکردنی خێزانەکەی گوندی گرێزەی سەر بەقەزای سەیدسادق لەسەر شتێکی بەسیت بووە و دەشڵێت: لسەر ئەو ڕووداوە تاکو ئێستاکە کەس دەستگیر نەکراوە.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، رووداوە خوێناوییەکەی سەیدسادق لەسەر شتێکی بەسیت بووە، کاتێک بکوژ دەمەقاڵی لەگەڵ باوکیدا کردووە هەروەک لە گرتەی کامێراکان دەردەکەوێت، بۆیە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی بزانرێت بکوژ چۆن ئەم چەکەی دەستکەوتووە، ئایا چەکی ماڵەوە یان کڕیویەتی و لە کێ کڕیویەتی،

سەبارەت بە بوونی نەحۆشی دەروونیش کە بکوژ هەیبووە هەروەکو باس دەکرێت، ڕونیکردەوە؛"دەبێت ڕاپۆرتی پزیشکی هەرێم یاخود دەرەوە ئەمە پشت ڕاست بکاتاوە.

سەباڕەت بە دەستگیرکردنیش ڕایگەیاند، تاکو ئێستاکە کەس دەستگیر نەکراوە.