ڕوانگە - لە پەیامێکیدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەڵێ "نەورۆز پەیامی کوردایەتییە بۆ گەیشتنە سەربەخۆیی."
 
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان هیواخوازە، "ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، سەرخستن و پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە هەموو شوێنێک، میلـلەتی کورد شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەیە."
 
هەروەها دەڵێ، "با هەموومان پێکەوە شان بە شان هەوڵبدەین و کاربکەین بۆ ئاشتیی هەمیشەیی بۆ گەلی کورد و سەرفرازیی بۆ کوردستان."
 
دەقی پەیامی بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز:
 
بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردی، کە هاوکاتە لەگەڵ راپەڕینی کەرکوکی قودسی کوردستان، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە کوردستانیانی خۆشەویست دەکەم و هیوای ئاشتی و ئارامی و شادمانیی بۆ هەمووان دەخوازم.
 
نەورۆز پەیامی نوێبوونەوە، تەبایی، پێکەوەیی، برایەتی و یەکڕیزیی کوردایەتییە بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی.
 
هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، سەرخستن و پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە هەموو شوێنێک، میلـلەتی کورد شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەیە، با هەموومان پێکەوە شان بە شان هەوڵبدەین و کاربکەین بۆ ئاشتی هەمیشەیی بۆ گەلی کورد و سەرفرازیی بۆ کوردستان. 
 
نەورۆزتان پیرۆز، هەر شاد و سەربەرزبن.
 
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان