ڕوانگە - هه‌ڵه‌بجه له پێشه‌نگى به‌ڕێوه‌بردنى پۆستە حكومییەكانە لەلایەن ژنانەوە و لەو چوارچێوەشدا نوخشە ناسیح وەك پارێزگاری شارەكە بە وەكالەت دەستبەكاربوو.
دوای خانەنشینبوونی پارێزگاری پێشووی شارەكە ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێكى تایبه‌تدا نوخشه ناسیح بە وەكالەت وەك پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه دەست بەكاربوو.
نوحشه ناسیح، پارێزگارى نوێى هه‌ڵه‌بجه بۆ ڕوانگە وتى، داواى خانه‌نشین بونى پارێزگار و جێگره‌كه‌ى ئێمه ڕاسپێردراوین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته به‌ڕێوه ببه‌ین.
وتیشی، ئه‌وه‌نده به ئه‌رك ده‌یزانین ئه‌وه‌نده به پۆست سه‌یرى ناكه‌ین كاركردنم له هه‌ڵه‌بجه نوێ نییه هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌و كارانه پارێزگاره‌كانى پێشوو ده‌ستیان پێكردووه به‌هه‌ر هۆكارێك ته‌واو نه‌بووه ته‌واوى بكه‌ین.
ئەوەشی خستەڕوو، خۆشحاڵم وه‌ك ژنێك ئه‌م پۆسته‌م وه‌رگرتووه، هیوادارین هاوشێوه‌ى هه‌ڵه‌بجه وه‌رگرتنى ئه‌م پۆستانه له شاره‌كانى دیكه زیاد بكات، هه‌موو ئه‌و ژنانهشى له هه‌ڵه‌بجه پۆستان هه‌یه، له‌سه‌ر بنه‌ماى زیره‌كى و لێهاتوى خۆیان ئه‌و پۆستانه‌یان پێدراوه، جێگه ده‌ستیان دیاره له شاره‌كه‌دا له خزمه‌تكردن به‌شاره‌كه.
هاوكات، له هه‌ڵه‌بجه ژنان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو پۆستى حكومیان هه‌یه، له‌وانه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه، نووسینگه‌ى مافى مافى مرۆڤ، پارێزگارى شاره‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزكان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێریی و پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵان، ڕاگرى په‌یمانگاى ته‌كنیكى هه‌ڵه‌بجه، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ڤێته‌رنه‌رى، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانییه‌كان.