ڕوانگە - لەناو شاری کەلار لە ترافیک لایتی نزیک کتێبخانە گشتی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا خۆی بە چوار ئۆتۆمبێلدا کێشا و دووکەس برینداربوون
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛"شەوی ڕابردوو لە ترافیک لایتی نزیک کتێبخانەی گشتی لەناوشاری کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا خۆی کێشا بە چوار ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا ئەڤەلۆن و نیسان ئاڵتیما و کیاسۆرینتۆ و ئۆتۆمبێلێکی جۆری لانسەر.
وتیشی؛"لەڕووداوەکەدا دوو کەس برینداربوون، یەکێکیان شۆفێری تۆیۆتا ئەڤەلۆنەکە یە و ئەویتریان کارمەندێکی هێزە ئەمنیەکانە.
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە؛"شۆفێری تۆیۆتا کرۆلاکە پاش ڕووداوەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد٫لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.