ڕوانگە -لەناو شاری کەلار بەهۆی سێ ڕووداوی هاتووچۆوە شەش کەس برینداربوون، ڕوداوەکان لە جۆری پێکدادان بوون
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛"ئەمشەو(یەک شەممە) بەهۆی سێ ڕووداوی هاتووچۆی جۆری پێکدادان شەش کەس برینداربوونٚ
وتیشی؛" ڕووداوەکان بەشێوەیەک بووە لە گەڕەکی جوتیاران نیسان ناڤارا و پاسکیلێک پێکیاندادا بەهۆیەوە پاسکیل سوارەکە لەدایک بووی ساڵی ٢٠١٤ برینداربوو، هاوکات ڕووداوێکیتری پێکدادان لەنێوان دوو ماتۆڕسکیل لە "شەقامی سەد ماڵەکە " ڕوویدا بەهۆیەوە لێخوڕی هەردوو ماتۆڕ سکیلەکە برینداربوون لەدایک بووی ١٩٩٧ و ٢٠٠٦ە.٫ وە هەروەها
ڕووداوی سێ یەم لە ترافیک لایتی نزیک مزگەوتی بوخاری ڕوویدا لەنێوان نیسان سەنی و تۆیۆتا کراون بەهۆیەوا سێ کەس برینداربوون بریندارەکان شۆفێری هەردوو ئۆتۆمێلەکە و سەرنشینێکی نیسان سەنیەکەیە و بریندارەکان لەدایک بووی١٩٨٥ و ١٩٨٢ و ٢٠٠٦ە.
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە؛"تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لەڕووداوەکە دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکان.