ڕوانگە - چاوەڕێ دەکرێت لهدوو ڕۆژى داهاتودا ناوى 50 ههزار فهرمانبهرو خانهنشین بۆ وهرگرتنى زهوى ئاشكرابكرێتو بۆ سنورى شارهوانیهكانى خۆیان بگهڕێنرێنهوه.
سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیو ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لهوهزارهتی شارهوانی ڕایگەیاندووە، لەدوو ڕۆژی داهاتودا ناوی زیاتر لە50 هەزار فەرمانبەرو خانەنشین ڕەوانەی سنوری شارەواییەکانیان دەکرێتەوە، بەئامادەکردنی پارچە زەوییەکانیش، دەست بەدابەشکردنیان دەکرێت.
سەربەست مەولود سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیو ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لهوهزارهتی شارهوانی ڕونیکردۆتەوە:"لهچەند ڕۆژی داهاتودا ناوی زیاتر لە 35 هەزار فەرمانبەری دیکە دیاریدەکرێت بۆ وەرگرتنی زەوی، بەتایبەتی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆو خانەنشینانی سەربازییو شارستانی".
بهوتهى سەربەست مەولود، لەپرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوامن، ڕێکخستنو وردبینی ناوەکان کە تائێستا بۆیان گهڕاوهتهوه بۆ وەزارەتی شارەوانی، ڕۆژانە بەڕاسپاردەی وەزیری شارەوانی کە جهختیكردوهتهوه زوو زوو لیستەکان ئامادە بکەن، بۆ ئهوهى لهماوەی 10 ڕۆژدا بتوانن لیستی نوێ ئامادەبکەن تاوهكو زۆرترین فەرمانبەر سودمەندبێت لەوهرگرتنى زهوى.
سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیو ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لهوهزارهتی شارهوانی ئهوهشى ئاشكراكردووە، "ئێستا ئەوان لیستێکیان بۆ هاتوەتەوەو ڕەزامەندیی لەسەردراوە کە زیاتر لە 54 هەزار ناوە، لەم ڕۆژانەدا ئەو ناوانە دەنێرن بۆ شارەوانییەکان بۆ ئەوەی بهگوێرهى ئەو زەوییە تەرخانکراوانەی هەیە لەلای خۆیان، تیرو پشک بکەنو دابەشی بکەن، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا لیستێکیان لایە زیاتر لە 35 هەزار ناوەو ئامادەکراوە بۆ ئەوەی بنێردرێتە ئەنجومەنی وەزیرانو لەوێ ڕەزامەندی پێ وەربگرین، لیستەکە زیاتر لە 13 هەزار ناوی تایبەتە بەوەزارەتی ناوخۆ، بەشەکەی دیکەش خانەنشیانی شارستانیو سەربازیی تێدایە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، ئهو وەزارەتانەشی کە کەموکوڕی لەفۆڕمەکانیان هەبوو، ئێستا ئەو کەموکوڕیانەش چارەسهرکراون، ئەوانیش دەنێرنە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر وەربگیرێت".