ڕوانگە - بەشی پێشبینی کەش و هەوا  لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 2025/3/24 بڵاویکردەوە؛" ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت و خێراى با لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 20  )کم/س دەبێت .

ئاراستەی با باکووری خۆرئاوا دەبێت و پلەکانی گەرما، بەگشتی کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-3 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، هەروەها مەوداى بینین
( 9 – 10)  کم  دەبێت.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا  لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونیشیکردەوە؛"سبەی سێ  شەممە 25- 03- 2025
ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت وە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها
خێراى با  لەسەرخۆ ( 5 – 15  )کم/س دەبێت و ئاراستەی با  باکووری خۆرئاوا دەبێت و
پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-2 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
مەوداى بینین  ( 8 – 9)  کم  دەبێت .

بەشی پێشبینی کەش و هەوا  لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایشیکرد؛"بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :22  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆک : 19  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 23 پلەی سیلیزی 
زاخۆ  : 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
سۆران : 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان :23 پلەی سیلیزی