ڕوانگە - بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 2025/3/24 بڵاویکردەوە؛" ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت و خێراى با لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با باکووری خۆرئاوا دەبێت و پلەکانی گەرما، بەگشتی کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-3 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، هەروەها مەوداى بینین
( 9 – 10) کم دەبێت.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونیشیکردەوە؛"سبەی سێ شەممە 25- 03- 2025
ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت وە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها
خێراى با لەسەرخۆ ( 5 – 15 )کم/س دەبێت و ئاراستەی با باکووری خۆرئاوا دەبێت و
پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-2 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
مەوداى بینین ( 8 – 9) کم دەبێت .
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایشیکرد؛"بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆک : 19 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
سۆران : 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان :23 پلەی سیلیزی