ڕوانگە - لە ئەنجامی شەڕ و ئاڵۆزیەکانی نێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە، ژمارەیەک چەکداری سەر بە تورکیا کوژران و هەروەها شەش فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیش خرانە خوارەوە.
هێزەكانی سووریای دیموكرات – هەسەدە بڵاویکردەوە، دوێنێ لە دەوروبەری بەنداوی تشرین چەکدارانی نزیک لە تورکیا هێرشیان كردە سەر یەكێك لە بنكەكانی هێزەكانمان، بەڵام هێرشەكە پووچەڵكرایەوە، بەهۆی ئەوەی شەڕ و پێكدادان لەنێوان شەڕڤانانمان و چەکداران درووست بوو، لە ئەنجامدا سێ چەکدار كوژران و دووی دیكەش برینداربوون.
دوای شكستی هێرشەكە، تورکیا و گروپەکانی سەر بە تورکیا هێرشێكی دیكەیان بە ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر پێگەكانی هێزەكانمان ئەنجامدا، بەڵام یەكینەكانی شەهید هارون توانیان شەش فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بخەنە خوارەوە، كە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان خۆكوژی بوو.
هەسەدە ڕونیشیکردۆتەوە؛" لە بەرەی قەرەقۆزاق، تورکیا و چەکدارانی نزیک لە تورکیا بە زیاتر لە هەشت گولـلە، گوندەكانی بیر حەسوو و خاشخاشایان بۆردومان كرد و زیانی ماددی بەر دانیشتوانەكە گەیشت.