ڕوانگە - بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان قەدەغەی ڕاوی ماسی ڕاگەیەنرا.
سیروان سرحد قائیمقامی دوکان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛"لەگەڵ ڕاگەیاندنی قەدەغەی ڕاوی ماسی داوا لە ڕاوچیان و هاوڵاتیان دەکەین پابەندی بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ بن کە لەپێناو برەودان و هێشتنەوەی سامانی ماسیدایە لە هەرێمی کوردستان .
وتیشی؛"بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار ڕۆژە دراوە و درێژەی دەبێت تاوەکو بەرواری ٦/٢٠
سیروان سرحد قائیمقامی قەزای دوکان جەختیشی کردەوە لە پارێزگاری کردن لە سامانی ماسی و ڕاشیگەیاند؛" لە ماوەی قەدەغەی ڕاوی ماسیدا تیمەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە لە سنوری ئاوی دوکاندا چاودێری و بەدواداچونی بەردەوامیان دەبێت و سەرپێچیکاران ڕوو بە ڕووی سزاو یاسا دەکرێنەوە .