ڕوانگە - وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/٣/٢٥ پرۆسەی نوێکردنەوەی بایۆمەتریی دەنگدەران لە لایەن کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە دەستپێبکات
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی ئادار، پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدان دەستپێدەکات و ماوەی مانگێک بەردەوامدەبێت.
کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕونیشیکردەوە، "پرۆسەکە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا دەستپێدەکات و دەنگدەران دەتوانن لە و بنکانەی ناوەندەکانی دەنگدان کە لە شوێنی نیشتەجێکردنیانەوە نزیکە خۆیان تۆمار بکەن یان تۆمارەکانیان نوێ بکەنەوە و دەبێت ناسنامەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەن