ڕوانگە - سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوەدەکەن کە سوپای توركیا لە سنوورى پارێزگاى دهۆک دەستی بە کشانەوە کردووە و بەوتەى گوندنشینانیش دواى کشانەوەیان، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلى سەربازییان بەجێهێشتووە.

سەرچاوەكان ئەوەشیان خستۆتەڕوو،  كە لە دوێنێ ئێوارەوە لە ژمارەیەک خاڵی سەربازیی بەتایبەتی لە گەلی رەشافە و مەتینا و كوڕە ژارۆ و دەڤەری زاپ دەستیپێکردووە و لەکاتى کشانەوەیان لە چەند خاڵێکى سنوورەکە، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلى سەربازییان لە دواى خۆیان بەجێهێشتووە.

تاكو ئێستاكە هۆكاری كشانەوەی سوپای توركیا دیارینەكراوە، بەڵام ئەم كشانەوەیە هاوكاتە لەگەڵ دەستپێکردنى خۆپیشاندان لە بەشێک لە شارەکانى تورکیا، ئەمە جگە لەوەی جۆرێك لە لێكتێگەیشتن لە نێوان كورد و توركیا هەیە بۆ ئاشتی و كۆتایی هێنان بەشەڕ.