ڕوانگە- وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاشکرایکرد:" كەمێك لەمەوبەر بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار وەك تەمویلی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.
ئاماژە بەوەشکردووە:" سبەی پێنجشەم دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار دەكرێت، ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن، ڕاستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەكانیان و لەڕێگەی كورتەنامەوە ئاگەدار دەكرێنەوە.
هەروەها ئەو مووچەخۆرانەی بەشێوەی كاش مووچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانكەكان، لە كەمترین ماوەدا ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی مووچەكانیان دەكرێت.