ڕوانگە- دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینیدەکات،ڕۆژانی جەژن بارانبارین لەتەواوی ناوچەکانی عێراق‌و هەرێمی کوردستان دەستپێبکات‌و بەبڕی جیاواز ببارێت

دەستەی کەشناسی عێراق پێشبیكردوه‌، رۆژانی پێنجشەممە، هەینی‌و شەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست‌و باشوری عێراق ئاسمان نیمچەهەور بێت‌و لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێمیش بەشێوەی جیاواز باران ببارێت، بەڵام بڕەکەی کەم دەبێت".

️هەروەها دەستەکە پێشبینیدەکات، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کە چاوەڕواندەکرێت یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیش بێت، لەنیمچە هەورەوە بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، دواتر بارانبارین لەتەواوی ناوچەکانی عێراق‌و هەرێمی کوردستان دەستپێبکات‌و بەبڕی جیاواز ببارێت