ڕوانگە - زۆرینەی دەنگ ئەندامێکی فراکسیۆنی جەهەپە، لەلایەنئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی ئیستانبوڵەوە ، بە سەرۆکی شارەوانی بەوەکالەت هەڵبژێردراو لەمەودوا ئەرکەکانی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو رادەپەڕێنێت.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە لە ئەنجومەنی شارەوانی ئیستانبوڵ لە پرۆسەیەکی هەڵبژاردندا نوری ئاسڵان وەک بەربژێری جەهەپە و زەینەلعابدین وەک بەربژێری ئاکپارتی رکابەریی یەکتریان کرد و  لە گەڕی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنەکەدا، هیچ کام لە رکابەرەکان نەیانتوانی دوو لەسەر سێی دەنگەکان بەدەستبهێنن، بەڵام لە گەڕی سێیەمی هەڵبژاردنەکەدا نوری ئاسڵان، بە دەنگی ١٧٧ ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی ئیستانبوڵ، بە سەرۆکی شارەوانی بە وەکالەت هەڵبژێردرا و بەسەر زەینەلعابدیندا سەرکەوت، کە ١٢٥ دەنگی بەدەستهێنا.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو:"نوری ئاسڵان بە وەکالەت لە جێگای سەرۆکی شارەوانی ئیستابوڵ ئەرکەکانی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو رادەپەڕێنێت."

بەرەبەیانی رۆژی ١٩ـی ئازار، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، لە هەڵمەتێکی فراواندا، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو و سەد کەسی تر لە کەسانی نزیک ئۆغلو سەر بە جەهەپە لەسەر دۆسیەی "گەندەڵی، بەرتیلدان و هاوکاریکردنی تیرۆر" دەستگیرکرد.

دواتر رۆژی ٢٣ ی ئازار لەسەر داوای داواکاری گشتی ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرچوو.