ڕوانگە - لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ سنورهكانى ڕۆژئاوای وڵات، محەممەد پاکپور فەرماندەی هێزی زەمینى سوپای پاسدارانی ئێران، ڕایگەیاند:"هەر لایەنێک هەنگاوێکێک بنێت بەمەبەستی نائارامکردنی ئێران و ناوچەکانی دەوروبەری ئەوا، ڕوبەڕوی وەڵامێکی یەکلاکەرەوە دەبێتەوە".
محەممەد پاکپور فەرماندەی هێزی زەمینى سوپای پاسدارانی ئێران دوای ئەوی بهسهردانێكى بهپهله گهیشته سنورەکانی ڕۆژئاوای وڵات لە کوردستان، ئاشکرایکرد:"هەموو سنورەکانی وڵات بەتایبەت باکورو ڕۆژئاوای وڵات، لەژێر چاودێرییەکی چڕدانو هەر هەنگاوێکیش بەمەبەستی نائارامکردنی ئێرانو ناوچەکانی دەوروبەری وڵات، ڕوبەڕوی وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی هێزە چەکدارەکان دەبێتەوە".
وتیشى:"ئەو هێزە چەکدارانەی لەسنورەکانی وڵات جێگیرکراون، وریا و بەتوانان و ئامادەیی تەواویان هەیەو ڕێگەنادەن بچوکترین زیان بەئاوو خاکی وڵات بگات".