ڕوانگە - تادێت نیگەرانیەکانی سەرۆکی تاڵیبان بەرامبەر بە ئەمەریکا زیاد دەکات و بەرپرسانی تاڵیبان پەیامێکی توند ئاراستەی ئەمەریکا دەکەن و ڕایدەگەیەنن:" ئەگەر ئەمەریکا واز لەفشارو دەستوەردانی کاروباری ئەفغانستان نەهێنێت. ئەوا ئامادەن ڕووبەڕووی ببەنەوە."
بەرپرسێکی باڵای تاڵیبان ڕایگەیاندووە؛"وهفدێكى ئەمریكا هاتونەتە کابولو داوایان لەتاڵیبان کردوە ئەو چەكو کەرەستە سەربازییانەیان بدەنەوە کە ئەمریکا لەکاتی کشانەوەی لەئەفغانستان بەجێیهێشتون، یاخود ڕەزامەندیی لەسەر ئامادەیی هێزێکی ئەمریکایی لەسەربازگەی بەگرام بدەن".
لهوبارهیهوه مەلا هەیبەتوڵڵا ئاخوند زادە سەرۆکی تاڵیبان لە وەڵامی وهفدهكهى ئەمریکادا وتویەتی، "ئەگەر ئەمریکا بیر لەهەرجۆرە دەستوەردانێكى کاروباری ناوخۆیی ئەفغانستان بکاتەوە، ئێمە ئامادەین شەڕیان لەگەڵ بکەین".
مەلا هەیبەتوڵڵا، پێشتریش لەڕێوڕەسمێکدا لەقەندەهار ڕایگەیاندبوو، " ئەگەر پێویست بکات، ئێمە ئامادەین جارێکی تر لەسەر بنەمای شەریعەتی ئیسلام، دژی ئەمریکا شەڕبکەین".
لهلایهكى دیكهشهوه زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی حکومەتی تاڵیبان لەبەرامبەر قسەکانی دۆناڵد ترەمپ کە وتبوی ئەمریکا دەگەڕێتەوە سەربازگەی بەگرام لەئەفغانستانو حکومەتی تاڵیبانیش دەبێت هەموو ئەو چەکو کەرەستە سەربازییانەمان بداتەوە کە کاتی کشانەوەمان لەئەفغانستان بەجێمان هێشتبون، ڕایگەیاند" گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ سەربازگەی بەگرام، خەونو خەیاڵە، ئەمریکاو ڕژێمە هەڵاتوەکان، دەبێت ئەو خەیاڵە لەسەری خۆیان دەرکەن".