ڕوانگە - کەشناسیی هەریم رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و تا ئێوارەی سبەینێ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی ٤ـی نیسانی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نمەباران و بارانی مامناوەند دەستپێدەکات و پاشانیش کاریگەرییەکەی لە شەودا زیاد دەکات و پێشبینی دەکرێت لە درەنگانی شەودا بارانی بە لێزمە لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێم ببارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵدا بێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەینێش زۆربەی کاتەکان باران دەبارێت و کاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەکە تا دەمەوئێوارە بەردەوامدەبێت و پێشبینیدەکرێت لە سبەی شەوەوە کەش سەقامگیر ببێتەوە و باران بووەستێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:


هەولێر : ٢٣ پلەی سیلیزی


سلێمانی : ٢٠ پلەی سیلیزی


دهۆک : ٢٠ پلەی سیلیزی


کەرکوک : ٢٥ پلەی سیلیزی


زاخۆ : ٢٠ پلەی سیلیزی


هەڵەبجە : ١٩ پلەی سیلیزی


سۆران : ١٦ پلەی سیلیزی


حاجی ئۆمەران : ٩ پلەی سیلیزی


گەرمیان : ٢٣ پلەی سیلیزی