ڕوانگە - سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی بڕیاری زیادكردنی باجی گومرگی ڕایگەیاند: هەرگیز سیاسەتەكانم ناگۆڕێن با بازاڕیش تووشی پاشەكشە بێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەڵێنی پابەندبوون بە سیاسەتەكانی تایبەت بە زیادكردنی باجی گومرگی دا كە بووەتە هۆی دابەزینی تووندی بازاڕی پشكەكان لە جیهاندا و بەڵێنیشی دا كە وەبەرهێنەران لە سیاسەتی ئابووری ئەو سوود ببینن.
لە بڵاوكراوەیەكیدا لە تۆڕی (تروس)، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: سەبارەت بەو وەبەرهێنەرانەی دێنە ئەمریكا بۆ وەبەرهێنانی قەبە هەرگیز سیاسەتی خۆم ناگۆڕم.
سەرۆكی ئەمریكا نووسیویشیەتی : ئێستا كاتی گونجاوە بۆ ئەوەی مرۆڤ دەوڵەمەند بێت، دەوڵەمەندتر لە هەموو كات!
ترەمپ لەبارەی كاردانەوەی وڵاتی چینیش لە سەپاندنی زیاتری باجی گومرگی، ڕایگەیاند: كاردانەوەكە بۆ خۆی نیشانی شۆكبوونی چینە!