ڕوانگە - بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 5ـی نیسانی 2025 ئاگر لە بەشێکی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی کەوتەوە و بەوهۆیەشەوە دەیان دووکان سووتان.
بەگوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕوانگە ئاگرەکە دوای کاتژمێری 3ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە دووکانەکانی بازاڕی دارەسوتاوەکە کە بە مەزادخانەکەی سەرەوە ناسراوە کەوتۆتەوە خۆشبەختانە جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە و توانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت
ئەگەرچی تا ئێستا نەتوانراوە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و قەبارەی زیانەکان دەستنیشان بکرێت، بەڵام بەگوێرەی سوتانی ژمارەی دووکانەکان کە نزیکەی 100 دووکان دەبێت چاوەڕێ دەکرێت قەبارەی زیانەکان بە هەزان دولار بخەمڵێنرێت