ڕوانگە - بەمەبەستی وتوێژکردن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی خستنه‌ڕوی ورده‌كاری هێرشه ئه‌گه‌ریه‌كه‌یان بۆسه‌ر ئێران وابڕیارە ڕۆژی دووشەممە 2025/4/7 بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌ردانی واشنتن بكات .
میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردۆتەوە، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وتوێژه‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی ئێران و هه‌روه‌ها بابه‌تگه‌لێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌شی نێوان دو وڵات بێت.
سەرۆکی ئیسرائیل پێیوایه چانسی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نوێ له نێوان ئه‌مریكا و ئێران كه‌م بوه‌تەوە، له‌گه‌ڵ تره‌مپ بژارده‌كانی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران تاوتوێده‌كات ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی دیپلۆماسی شكستیهێنا.
لای خۆیه‌وه تره‌مپ جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران كرد كه دڵنیابێت له‌وه‌ی ڕێگری لێبكرێت له هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئه‌تۆمی، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له سیاسه‌تی ئیداره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به پرسی ئه‌تۆمی ئێران.
تره‌مپ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردو ڕایگه‌یاند، ئێران پێی خۆشه له‌گه‌ڵ واشنتن گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ بكات. دۆناڵد تره‌مپ له كه‌شتیی ئایر فۆرس یه‌كدا به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاندوه، پێموایه ئه‌وان حه‌ز ده‌كه‌ن گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ بكه‌ن.