ڕوانگە - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگەیاند:"سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 2025/4/6ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما جارێكی دیكه‌ ڕوو له‌به‌رزبونه‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌ڕێژه‌ی 1-2 پله‌ی سیلیزی به‌راورد به‌ تۆماره‌كانی ئه‌مرۆ .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئاشکرایشیکرد:" سبەی یەکشەممە به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت

هه‌ولێر : 25  پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 22پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 23  پله‌ی سیلیزی 
كه‌ركوك : 27 پله‌ی سیلیزی  
زاخۆ  : 24 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه‌ : 21 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 21 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 16 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان :29 پله‌ی سیلیزی