ڕوانگە - ئەندامێکی هەڵبژێردراو بۆ جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند:"کۆنفرانسەکەیان کۆنفرانسێکی سەرکەوتووە و هەروەها ئاماژە بەوەشدەکات کە لەژێر فشاری سیاسیدا، سەرۆکی کۆمیسیارانی عێراق لەکۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، نەیهێشتووە تیمی کۆمیسیۆنی عێراق ئامادەی کۆنفرانسەکە بێت، هەربۆیە لەدادگای فیدراڵی سکاڵای لەسەر تۆماردەکەن.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە 2025/4/5کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە بە هەڵبژاردنی 53 ئەندام و 12 ئەندامی یەدەگ بۆ جڤاتى نیشتمانی کۆتایی پێهات، لای خۆیەوە دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە، کە ئەندامی هەڵبژێردراوە بۆ جڤاتی نیشتمانی ڕایگەیاند:" هەڵبژاردنی ئەندامەکان بە شێوەی لیست بووە و راگەیەندراوى کۆتایی ماوە و لەپاش ئەوە خانەی راپەڕاندن دروستدەکرێت بۆ هەڵبژاردنی رێکخەر.
وتیشی:"لەناو لیستی ئەندامە هەڵبژێردراوەکاندا بۆ جڤاتى نیشتمانی، کوڕەکانی نەشیروان مستەفاى تیادا نەبوو، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد:"تەنیا نوێنەری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمى کوردستان ئامادەبوو، لەکاتێکدا ماوەکەى بەسەرچووە، بەگوێرەى یاساکانى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردن، فەرمانگەى کاروبارى حیزب و رێکخراوەکان، پێویستبوو نوێنەری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ئامادەیی هەبێت٫ هەروەها هەر لە کۆنفرانسەکەدا دەنگ بە دەستوورى بزووتنەوەی گۆڕان درا.
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە، کە ئەندامی هەڵبژێردراوە بۆ جڤاتی نیشتمانی ئاشکرایکرد:" لەژێر فشاری سیاسیدا، سەرۆکی کۆمیسیارانی عێراق لەکۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، نەیهێشتووە تیمی کۆمیسیۆنی عێراق ئامادەی کۆنفرانسەکە بێت، هەربۆیە لەدادگای فیدراڵی سکاڵای لەسەر تۆماردەکەن.