ڕوانگە - بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کەجەکە نیگەرانی گەورەی ئەو پارتەی لێکەوتۆتەوە و بەوهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای ئەو پارتە ڕایدەگەیەنێت:"
بۆ ئەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بتوانێت کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوە ببەستێت، پێویستە تورکیا هێرشەکانی بۆ سەریان ڕابگرێت
مستەفا قهرهسو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبردنی کۆما جڤاکێن کوردستانێ (کەجەکە) لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی ڕایگەیاندووە:" بۆ ئەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بتوانێت کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوە ببەستێت، پێویستە تورکیا هێرشەکانی بۆ سەریان ڕابگرێتو خودی عەبدوڵڵا ئۆجهلانیش کۆنگرەکە بەڕێوە ببات.
وتیشی، "دەسەڵات قسەکانی خۆی لەبارەی پرۆسەکە بەجێبگەیەنێتو پەرلەمان پرۆسەکە بخاتە نێو چوارچێوەی یاسایی، چونكه ئەگەر هەنگاو نەنرێت بۆ پرۆسەکە، ناتوانین بەمشێوەیەی ئێستا بوەستن".
ماڵپەڕی خەبەرتورک لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندوە، چاوەڕێدەکرێت لەمانگی نیساندا کۆنگرەی پەکەکە بۆ مەبەستی چەک دانان بەڕێوەبچێت، بەرلەوەش وهفدى ئیمراڵیی پارتی یەکسانیو دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لەچەند ڕۆژی ئاییندەدا، سەرۆکایەتیی کۆمار تورکیا ڕێکەوتێک بۆ دەم پارتی دیاریدەکات.