روانگە - وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە:" سبەی سێشەممە بەرواری ٨ی نیسانی ٢٠٢٥ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى سێ بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونیشیکردەوە:"دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و سبەی سێشەممە ئەو هاوکارییەی هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ دابەشدەکرێت.