ڕوانگە - سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی ئەمریکا سەردانی واشنتنی کرد و بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 7-4-2025 لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاتەکە کۆببێتەوە، دوو پرسی گرنگ تاوتوێی بکەن.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ''پەیوەندیی تایبەتی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەم کاتەدا زۆر گرنگە، هیوادارم ترەمپ باج لەسەر ئیسرائیل سووک بکات''. 

 پێناسە گومرکییەکانی ترەمپ، ڕێککەوتنی بارمتەکان 'شەڕی غەززە' پرسی سەرەکی گفتۆگۆیەکانی نێوان هەردوولا دەبن، هاوکات نەتانیاهۆ دەبێتە یەکەم سەرکردەی بیانی دوای سەپاندی باجی گومرکی لەگەڵ ترەمپ تاوتوێی بابەتەکە بکەن.