ڕوانگە - دوای ئەوەی لە ماوەکانی ڕابردودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئێرانی ڕاگەیاند، لە بەرامبەردا ڕۆژنامەی "کەیهان"ی ئێرانی بە توندی هێرشی کردۆتە سەر دۆناڵد ترەمپ و بە ئاشکرا هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە.
ڕۆژنامەکە ئەوەی خستۆتەڕوو: "ترەمپ زۆر بەگەمژەیی قسەی کرد بۆیە ڕەنگە زۆر نەخایانەنێت چەند فیشەکێک لەناو کاسەسەریدا جێگیر ببن و سزای خۆی لەسەر خوێنی شەهید قاسم سولەیمانی وەربگرێت".
پێشتر ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران لە مانگی شوباتی ساڵی 2023دا ڕایگەیاندبوو: ئینشائەڵا بە دوای کوشتنی ترەمپ و پۆمپیۆدا دەگەڕێین.
بەڵام دوابەدوای هەوڵەکەی تیرۆرکردنی ترەمپ کە لە مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردوودا کرایە ئامانج، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوەکردەوە کە تاران بەردەوام دەبێت لە ڕێوشوێنی یاسایی دژی ترەمپ و بە توندی ڕەتیکردەوە هیچ دەستوەردانێکی ئێرانی لە هێرشە چەکدارییەکەی ئەم دواییەدا هەبێت