ڕوانگە - وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە:" نەخۆشخانەی پێشمەرگە سەرجەم پێشمەرگە و کەس و کاری شەهیدان و چارەخوازان ئاگادار دەکاتەوە، ئەوانەی کە نیازی سەردانیکردنی نەخۆشخانەی پێشمەرگەیان هەیە، پزیشکانی نەخۆشخانە بۆ مانگی چوار بەپێی ئەوەی کە لە خشتەی ڕۆژانەی ڕاوێژکاری پزیشکانی پسپۆردا هاتووە ئامادەن پێشوازی لە نەخۆش و چارەخوازان بکەن.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕونیشیکردووەتەوە، ڕۆژانی هەینی و شەممە پشووی فەرمیە،هەروەها ڕۆژانی دووشەممە و چوارشەممە نەشتەرگەی لەنەخۆشخانە ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەیشی خستۆتەڕوو:"پزیشکانی خولاو لەنەخۆشخانە ٢٤ کاتژمێر ئامادەبوونیان هەیە بۆ چارەکردنی هەر ڕووداوێکی فریاکەوتنی لەناکاو، هەروەها بە پێی ئەو ڕۆژانەی هەفتە کە لەخشتەدا هاتووە، پزیشکانی پسپۆر ئامادەن پێشوازی لە نەخۆش بکەن.