ڕوانگە - بەپێی رۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی رووخانی "رژێمی بەعسی دیکتاتۆر" رۆژی چوارشەممە، 09ـی نیسان پشووی فەرمییە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە، 08ـی نیسان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: بەگوێرەی رۆژژمێری فەرمی و بەبۆنەی ساڵیادی رووخانی "رژێمی بەعسی دیکتاتۆر" رۆژی 09ـی نیسان پشووە لە سەرجەم دامودەزگەکان.
هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە پێنجشەممە، 10ـی نیسان دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە خشتەی پشووە فەرمییەکان بڵاودەکاتەوە و بەشێکیان بەسەر بۆنەکاندا دابەشبوون.
بە گوێرەی خشتەکە مانگی نیسان جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە، 6 رۆژی دیکە پشووی فەرمییە.