ڕوانگە - لەسەر ڕێگای کەلار بۆ گردەگۆزینە بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک برینداربوو ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا
سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"ئێوارەی دوێنێ سێ شەممە لەسەر ڕێگای کەلار بۆ گردەگۆزینە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئاڵتیما کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە ناوەندی شەقامەکەدا جگە لە زیانگەیاندن بە ژینگە، شۆفێرەکەی بریندار بوو زیانیش بەرئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.
وتیشی:" لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە..
سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ڕونیشی کردەوە:"بریندارەکە لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٨ەو ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر .