ڕوانگە - فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ڕێنماییەکی تایبەت دەداتە ئەوکەسانەی کە لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردۆتەوە کە زانیارییەکانی تایبەت بە هەژمارەکە تەنها بۆ بەپوەستە بەخودی ئەو کەسەوە و تەنها خۆی دەبێت بیانزانێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە:"دەبێت مووچەخۆر ئاگاداری کەسانێک بێت کە لە ڕێی پەیوەندی تەلەفۆنی و ئیمەیڵ و نامە، بە ناو و ناونیشانی جیاواز، هەوڵ دەدەن ئەو زانیارییانەیان لێ وەربگرن و هەژمارە بانکییەکەیان بخەنە مەترسییەوە، دەبێت مووچەخۆر بزانێت کە تەنانەت ئەو بانکەی مووچەی لێ وەردەگرێت پرسیاری ژمارە نهێنییەکەی سەر کارتە بانکییەکە و کۆمەڵێک زانیاری دیکە ناکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕونیشیکردۆتەوە:" لەگەڵ دابەشکردنی مووچەدا، کاتێکی باشە بەسەر ئەم خاڵ و ڕێنماییە گرنگانەدا بچینەوە و پۆستی بەسوودی لەم جۆرە لەگەڵ کەسە نزیکەکانمان هاوبەشی پێ بکەین و مووچەخۆران ئاگادار بکەینەوە لەسەر شێوازی دروستی مامەڵەکردن لەگەڵ هەژمارە بانکییەکەیان، هەروەها بانکەکە هێڵی پەیوەندی سەنتەری خزمەتگوزاریی تایبەتی بۆ مووچە خۆر تەرخان کردووە و لە کاتی هەبوونی هەر پرسیار یاخود کێشەیەک دەتوانێت پەیوەندییان پێوە بکات و بە زووترین کات هاوکاری دەکەن.