ڕوانگە - دەرکردنی بڕیاری سەپاندنی باجی گومرکی لەلایەن ترەمپ و ئیدارەی نوێی ئەمەریکاوە گرفتی گەورە بۆ ئابوری جیهان دروست دەکات و لە ئێستادا لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا نرخی نەوت گەورەترین دابەزینی بەخۆیەوە بینی، وە پێشبینییەکی مەترسیدار بۆ نرخەکەی دەکرێت.
وەک دەبینین ئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 62 دۆلار دابەزیوە، ئەوەش بوەتە مەترسیی لەبەردەم دابەزینی زیاتری نرخی نەوتدا، ئەگەری سەپاندنی باجی گومرگیی زیاترە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر چیندا.
بانکی جەی پی مۆرگان-ی ئەمریکی پێشبینی دەکات، کاری لە پێشینەی ترەمپ ئەوەیە نرخی نەوت بگەیەنێتە 50 دۆلار، ئەوەش مەترسی بۆ ئابووریی جیهان دروست دەکات