ڕوانگە ـ لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ یەکێک لە دەزگا میدیایەکانی وڵاتەکەیداسەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند؛"لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا، بڕیارێکی دادپەروەرانە دەدات و دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕونیکردەوە؛ وڵاتەکەمان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە پشتگیری لە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین دەکات.
وتیشی: ئامانجمان ئەوەیە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا لەگەڵ سعوودییە سەرۆکایەتی کۆنفرانسێک بکەین، کە بتوانین پێکەوە بڕیارێکی دادپەوەرانە بدەین و دان بە دەوڵەتی فەڵەستین بنێین.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەم هەفتەیەدا ماکرۆن بەشداری لووتکەی سێ قۆڵی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن لە قاهیرە کرد.
هاوكات لە لووتکەکەدا تیشک خرایە سەر کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و پاڵپشتیکردنی پلانی عەرەبی بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە لە بەرانبەر پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و کردنەوەی دەروازەکان بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت هاوکارییە مرۆییەکان بۆ دانیشتووانی کەرتەکە بنێردریت.