ڕوانگە - لەسەر ڕێگای کەلار باوەنور ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران.

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛" لە گوندی سەید محمود٫ ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تۆیۆتا کراون بەئاراستەی کەلار هـاتووە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە ، بەهۆیەوە شۆفێر و دوو سەرنشینی برینداربوون."

وتیشی:بریندارەکان لەدایک بووی ساڵەکانی ( ٢٠٠٤ و ٢٠٠٦ و ١٩٧٧ )ە ڕەوانەی نەخۆشخانەکران بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:" لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە.