ڕوانگە - فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە؛"

بەخشینی دارایی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و بۆ مانگی 3 دەبەخشرێتە ئێزدییانی ڕزگاربووی دەستی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش."

ڕونیشیکردۆتەوە؛"لە ڕۆژی دووشەممەوە بەخشینەکە دەستی پێکردووە کە ناوچەکانی خانکێ و شێخان و شاریا و دێرەبوون و دهۆک دەگرێتەوە، هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ئێزدییانە بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بوونەتە خاوەنی ناسنامەیەکی تایبەت، وەکوو بەڵگەنامەیەکی فەرمی بەکار دێت، لە دامودەزگاکانی حکومەتدا دەتوانن بەکاری بهێنن و ئاسانکاریی کاروبار و مامەڵەیان بۆ دەکرێ."

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەیشی خستۆتەڕوو؛"

بۆ ماوەی 8 مانگە، 3 هەزار و 575 ڕزگاربوو بەخشین وەردەگرن، بەخشینی سەرۆكوەزیران بۆ ڕزگاربوانی دەستی داعش هەموو ئەندامانی خێزانی ڕزگاربووی گرتووەتەوە و تەنانەت ئەوانەشی لە دەرەوەی وڵاتن هاوكارییەكانیان پێدەگات. "