ڕوانگە -ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛"ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٠ ی نیسانی ٢٠٢٥ مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەوەیشی خستۆتەڕوو؛"
هەمان ڕۆژ مووچەی مانگی کانونی دووەم و شوباتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، کەسەرجەمی تەمویلەکانیان لەداهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.