ڕوانگە - بەتۆمەتی دزیکردن، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛"دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لەقەزای سەیدسادق سکاڵای تۆمارکرد کە تۆمەتبارێک بەناوی هاوکاریکردن و یارمەتیدانی چۆتە ماڵەکەی، دواتر لەڕێگەی خواردنەوە سکاڵاکاری بێهۆش کردووەو موبایلەکەی بردووە.

وتیشی:"پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا تۆمەتبار لەشاری سلێمانی بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕونیشیکردەوە:"تۆمەتبار (پ، ع، ح) دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.