ڕوانگە - بەشێک لە کامێراکانی چاودێری تیژڕەوی رێگەی سلێمانی - تاسڵوجە کەوتنە کارکردن و سەرپێچی شۆفێران تۆماردەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند؛"لەدوای گۆڕینی کامێراکانی چاودێری تیژڕەوی و سەرپێچی شۆفێران لە ڕێگەی سەرەکی سلێمانی - تاسڵوجە، ئێستا ژمارەیەک لەو کامێرایانە کاردەکەن و سەرپێچی شۆفێران تۆماردەکەن."
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەوەیشی خستۆتەڕوو؛"کامێراکانی چاودێری تیژڕەوی لە ڕێگەی سلێمانی - تاسڵوجە، بەسیستمی یەک (خاڵ) کاردەکەن، هەروەها ️لەتوانایاندایە لەیەک کاتدا سەرپێچی تیژڕەوی سێ ئۆتۆمبێل پێکەوە تۆماربکەن."
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایشیکردووە؛" ️لە ئایندەیەکی نزیک سەرجەم کامێراکان دەکەونەکار."