ڕوانگە - هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بڕیاری دا هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بە یاساکەی ئێستا بکرێت و هەموارنەکرێتەوە.

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت پێنجشەممەشەو بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران و ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد کۆبووەوە.

هاوپەیمانییەکە ڕایگەیاند کە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بە هەمان ئەو یاسایەی ئێستا ئەنجام بدرێت و هەموار نەکرێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ  چوارشەممە ٩ی نیسان ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا ڕۆژی ١١ی تشرینی دووەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕیوە بچێت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە ڕاگەیاند.