ڕوانگە - وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت" لەچاوەڕوانی پەکەکەدان بۆ وەڵامی بانگەوازەکەی ئۆجەلان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە بەهۆی دەستوەردانی دەرەکییەوە، پەکەکە وەڵامی بانگەوازەکە نەداتەوە".
هاکان فیدان- وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەدیدارێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند" پێویستە حکومەتی سوریا پرسی یەپەگه چارە بکات، بەڵام نابێت درێژخایەن بێت" و وتیشی" ئەمریکا له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرقاڵی پرسی گەورەیه و پەکەکه کاری لە پێشینەی نییه".
راشیگەیاند" لە چاوەڕوانی پەکەکەدان بۆ وەڵامی بانگەوازەکەی ئۆجەلان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە بەهۆی دەستوەردانی دەرەکی، پەکەکە وەڵامی بانگەوازەکە نەداتەوە".
لەبارەی شنگالەوە، فیدان رایگەیاند"پێویسته بەغداد پرسی شنگال زوتر چارەسەر بکات".