ڕوانگە - نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە سێ هەزار و ٢٠٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەماوەی ئەمساڵیشدا نرخەکەی بەڕێژەی ٢١ % بەرزبوەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە داراییەکان، نرخی زێڕ بەرێژەی ١% بەرزبوەوە و گەیشتە سێ هەزار و ٢٠٥ دۆلار و ٥٣ سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەک، لەماوەی هەفتەیەکیشدا نرخەکە بەرێژەی زیاتر لە ٥% بەرزبوەتەوە.

هاوکات، بەپێی داتاکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی ئایندەی زێڕی ئەمریکا بە ڕێژەی ١.٥% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە سێ هەزار و ٢٢٦ دۆلار و ٥٠ سەنت.

لەماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا نرخی زێڕ بەرێژەی ٢١% بەرزبوەتەوە، زیادبونی گرژییە ئابورییەکانی نێوان چین و ئەمریکا، هۆکاری سەرەکی بەرزبونەوەی نرخی زێڕە بەو شێوە نەئاساییەی ئێستا لە جیهاندا.

 بەرزبونەوەی نرخی زێڕ لە جیهان پێشتر هاوشیوەی نەبوە و بەرزترین نرخە تا ئێستا تۆمار کرابێت.