ڕوانگە - كەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە، لە هەندێك ناوچە ئەگەری بارانی پچڕپچڕ و تاوە باران هەبێتت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەكی دیكە نزم ببنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بونی تۆزێكی كەم لە كەشداو ئەگەری نمە بارانی پچڕپچڕ هەیە لە ناوچە شاخاوییەكانی باكور.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما، 1 تا 3 پلە نزمتر دەبن لەچاو تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان هەورى تەواو دەبێت و ئەگەری تاوە باران لە هەندێك ناوچەی پارێزگای دهۆك و هەولێر هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 23، سلێمانی: 23، دھۆک: 19، کەرکوک: 25، ھەڵەبجە: 24، زاخۆ: 20، حاجی ئۆمەران: 10، سۆران: 19، گەرمیان: 27 پلە.